براوەی خەڵاتی ئەبێڵی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٥
براوەی خەڵاتی ئەبێڵی بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٥ :
ماساکی کاشیوارا
-لە کارەکەتدا، لەگەڵ ٧٠ کەسی جیاواز کارت کردییە، ئەمە چۆنە؟ بۆچی کارکردنت بەم شێوەیە لا گرینگە؟
-پێویستە ئەمە بزانن کە زۆر شێوازی کارکردن هەیە بە هاوبەشی. یەکێ لەوانە، بۆ پرسیاری کەسێ، من وەڵامم هەیە، لەمەوەش توێژینەوەیەکی هاوبەش دەنووسن. یان، کەسێ پرسێکی زۆر بایەخداری هەیە، بەڵام نازانیت چۆن بەگژی دابچێت، بەڵام من کەرەستەی گونجاو ئەزانم بۆ چارەسەرکردنی. ئا بەم شێوەیەیە کاری هاوبەشی. مەرجیش نییە ڕۆڵی من هەر ئەمە بێت، جار هەیە بەهۆی پرسی کەسێکی دیکە، کاتێکی زۆر بە بابەتێک خەریک دەبم. بۆیە، سوپاسی هەموو هاوبەشەکانم دەکەم لەم گەشتە ٥٠ ساڵییەم. (ماساکی کاشیوارا)
ماساکی کاشیوارا بەدەر لە خەڵاتی ئەبێڵ، پێشتر کۆمەڵێک زۆر خەڵاتی بردۆتەوە لەوانە:
Iyanaga Prize (1981)
Asahi Prize (1988)
Japan Academy Prize (1988)
Kyoto Prize (2018)
Chern Medal (2018)
Asian Scientist 100 (2019)
لەم ڤیدیۆیەدا، ماساکی دڵخۆشی خۆی لە کاتی ئاگادار کردنەوەی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکەی ئەبڵ دەردەخات. ماساکی لە ڕۆژی ٢٠ی مانگی ٥ی ساڵی ٢٠٢٥، بە فەرمی خەلاتەکە وەردەگرێت.
چیرۆکی خەڵاتی ئەبێل
نوسەر: شاگوڵ مەحمود