کۆمەڵەی بیرکاری کورد بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی میدیای پزیشکی، وۆرکشۆپێکی ٢ ڕۆژەی بۆ مامۆستایانی بیرکاری ئامادەیی و دواناوەندی لە سنووری سلێمانی ڕێکخست.
کۆمەڵەی بیرکاری کورد بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی میدیای پزیشکی، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژەی چڕی بۆ مامۆستایانی بیرکاری قۆناغی ئامادەیی و دواناوەندی لە سنووری سلێمانی بەڕێوەبرد. ئامانجی سەرەکی ئەم چالاکییە پەرەپێدانی کارامەیی مامۆستایان بوو لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە، سیستەمی نوێی نمرەدان، ئەندازەی شیکاری، و ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆژیاکانی زیرەکی دەستکرد (AI) و بیرکاری هاوچەرخ.
وۆرکشۆپەکە له لایه ن شارەزایانی بواری بیرکاری لە هەرێمی کوردستان و دەرەوه بەرێوه دەچێت.
ڕاهێنەرانی خولەکە:
- د. کاوە مەنمی
- د. عبدالباست کامل فایەق
- د. عبداللە کورودیریک
-م. فریدون خۆشناو
کۆتا مۆڵەت بۆ ناو تۆمار کردن : ٣٠ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٥
لە کۆی زیاتر لە ١٥٠ مامۆستا کە ناویان تۆمار کردبوو، ١٨ مامۆستا هەڵبژێردران بۆ ئەوەی بەشدار بن لەم وۆرکشۆپە.
کاتی وۆرکشۆپ: ٢٤، ٢٥ی مانگی یەکی ٢٠٢٦
شوێن: هۆتێل تایتانیک، سلێمانی
ناوی بەشداربوون:
دابان محمد عبدالقهار
سۆنیا ڕەحیم ڕەسوڵ
گۆران ڕەسول عبداللە
بەیاد محمد امین محمود
ئامانج جمال معروف
ڕێگا جەلال ئاوڕەحمان
هاجرە شریف مجید
بئستوون حسن محمد
ئاکام زین الدین غریب
ڵاڤە یوسف حەمە
ڕوناس کامل
دەشنێ هێرش نوری
هەڵمەت محمد مصطفى
شیما سالار
سێواس أحمد محمد
شەیدا عمر مەحمود
بەیان عوسمان محمد
بەرهەم ڕەشید خواڕەحم
لە کۆتاییدا هەموو بەشدارببوان ڕوانامەی بەشداری کردنیان وەرگرت.
لە کۆتاییدا، سوپاس و پێزانینی تایبەتمان ئاراستەی ئەندامانی دەستەی ڕێکخستنی وۆرکشۆپەکە لە کۆمەڵەی بیرکاری کورد و ڕێکخراوی میدیای پزیشکی دەکەین. هەروەها سوپاسی بێپایان بۆ دامەزرێنەری ڕێکخراوی میدیای پزیشکی کاک دانا قەشانی خاوەنی بیرۆکەی پرۆژەکە بۆ پشتگیریکردنی ئەم پڕۆژەیە. جێی ئاماژەیە لە کۆی ١٥٠ مامۆستا کە داواکارییان پێشکەش کردبوو، ١٨ مامۆستا هەڵبژێردران بۆ ئەم خولە. کۆمەڵەی بیرکاری بەڵێن دەدات لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم کۆرسە لە سلێمانی و شارەکانی تریش دووبارە بکاتەوە.
لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێک پەیوەندی بکەن بە کۆمەڵەی بیرکاری کورد : kurdish.math.soc@gmail.com