شیکار کردنی

 The Kakeya Conjecture 

دوای ١٠٨ ساڵ

بیرکارزانان دۆزینەوەیەکییان بەدەستهێناوە لەسەر کێشەیەکی بیرکاری کە چەندین ساڵە چارەسەر نەکراوە.

بیرکارزانان لە زانکۆی نیویۆرک و زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا کێشەیەکی ئەندازەیی دەیان ساڵەیان چارەسەر کرد، ئەویش گریمانەی "Kakeya" بە شێوەی سێ ڕەهەندی. بە شێوەیەکی سادە و ئاسان ئەو گریمانە باس لەوە دەکات " گەر هاتوو دەرزییەکت هەبێت، بچوکترین بۆشایی چەندە بۆ ئەوەی بتوانیت بەتەواوی دەرزییەکە بیسوڕێنیتەوە؟ وا بتوانرێت دەرزییەکە بسوڕێندرێتەوە بە هەموو ئاراستەیەکی دیاریکراو"

"The Kakeya conjecture" 

لە کێشەیەکی بیرکارییە سەرچاوەی گرتووە، کە لە ساڵی ١٩١٧ لەلایەن بیرکارزانی ژاپۆنی سۆیچی کاکیا پرسیاری بۆ دروست بوو: بچووکترین ڕووبەری ناوچە چەندە کە دەتوانرێت دەرزییەک بە پلەی ١٨٠ لە ڕووتەختێکدا بسووڕێتەوە؟ ئەم جۆرە ناوچانە پێیان دەوترێت کۆمەڵەی دەرزی کاکێیا.

هۆنگ وانگ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە پەیمانگای کۆرانت بۆ زانستە بیرکارییەکان و جۆشوا زاهل پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی بیرکاری زانکۆی بریتیش کلمبیا لە وتارێکدا کە بەم دواییانە لە سێرڤەری arXiv بڵاوکرایەوە، نیشانییانداوە کە کۆمەڵەی کاکیا کۆمەڵێک خاڵە لە بۆشاییدا کە دەتوانیت دەرزییەک (هێڵێکی راست) بە هەموو ئاراستەیەکی گونجاودا بسوڕێنیتەوە. کۆمەڵەکانی کاکیا دەکرێ قەبارەی سفریان هەبێت بەڵام دەبێت هەر سێ ڕەهەندی بن، دەتوانیت دەرزییەکە بسوڕێنیتەوە لە کۆمەڵەیەک کە هیچ ڕووبەرێکی ڕاستەقینە ناگرێتەوە (volume = 0). هەروەک چۆن لاپەڕەیەکی کاغەز ڕووبەری هەیە بەڵام قەبارەی نییە (volume = 0). هەرچەندە کۆمەڵەی کاکێیا هیچ قەبارەیەکی نییە، بەڵام هێشتا بە هەموو ئاراستەکاندا بڵاودەبێتەوە: چەپ-ڕاست (x)، سەرەوە بۆ خوارەوە (y)، پێشەوە-دواوە (z). کەواتە ئەگەر تەنکیش بێت، وەک ئەوە نییە: هێڵێک (1D)، یان پەڕەیەکی تەخت (2D)، هێشتا سێ ڕەهەندییە - چونکە دەرزییەکە دەتوانێت لە بۆشایی سێ ڕەهەندیدا بە هەموو ئاڕاستەیەکی دیاریکراودا بسوڕێتەوە. هەرچەندە کۆمەڵەی کاکێیا دەکرێ زۆر باریک بن (no volume)، بەڵام ئەوان هێشتا درێژ دەبنەوە بە درێژایی هەر 3 ڕەهەندەکان، کەواتە لە ڕووی ئاراستەکردنەوە بچووک نین.



سەرچاوە: https://bit.ly/4l2NvSd

نوسەر: ئوسامە پیرباڵ